مریوان حمەکریم احمد؛ هەژار فەقێ سلێمان حسێن
پوخته
شێوازى ورد و چڕ و تایبەتی شیعرى (نالى ١٨٠٠ – ١٨٧٩ ز)، توێژەران ناچار دەکات، لە چەندین لایەنى جیاوازەوە ...
زیاتر بخوێنەوە
شێوازى ورد و چڕ و تایبەتی شیعرى (نالى ١٨٠٠ – ١٨٧٩ ز)، توێژەران ناچار دەکات، لە چەندین لایەنى جیاوازەوە لە دەقەکانى بدوێن، هەر ئەمەش هۆکارى سەرەکی هەڵبژاردنى ناونیشانى توێژینەوەکەیە، چونکە ئەگەرچى دەزانین لێرە و لەوێ هەندێک کار لەسەر شێوازى شیعرى نالى (بە هاوبەشى لەگەڵ شاعیرانى تردا کراوە)، بەڵام هێشتا مەوداى فراوان لە شیعرى نالیدا هەیە، کە لە ڕوانگەى شێوازەوە ڕووناکى نەخراوەتە سەر. ئامانج لەم توێژینەوەیە دەرخستن و ئاشکراکردنى هەندێک لایەنی گشتی و تایبەتییە لە شێوازى شیعرى نالیدا و سنوورى توێژینەوەکەش پیشاندانى شێوازە لە دەقە کوردییەکانى ئەم شاعیرەدا.
ئەم توێژینەوەیە بە پشتبەستن بە میتۆدى (وەسفيی شیکارى) لە بارەى (چەند تایبەتمەندییەک لە شێوازى شیعرى نالیدا) دەدوێت، کە خۆى لە پێشەکییەک و دوو بەشى سەرەکى و ئەنجام و لیستى سەرچاوەدا دەبینێتەوە. بەشى یەکەم تەرخانکراوە بۆ زاراوە و چەمک و کورتەیەکى مێژووى شێوازگەرى. لە بەشى دووەمیشدا لەبارەى شێوازى شیعرى نالى لە ئاستەکانى دەنگ و ئاواز (ئاوازى دەرەوە و ناوەوە)، دواتریش لە ئاستى زمان و وێنەدا، لە زمانى شیعرى و وێنەى هونەریى لە شیعرى شاعیردا دەدوێت. لە کۆتاییشدا ئەوە دەرئەنجامانەی کە توێژینەوەکە پێی گەیشتووە لەگەڵ لیستی سەرچاوەکاندا دەبینرێن.